شیعری : کاکەی فەلاح
هــاوڕێـکــەی مــن بێدەنگە
زۆر لە سەرخۆ ، زۆر مەنگە
هـەتــا بـڵـێـی بـــە کـەڵـکــە
بۆ من و تۆ و ئەم خـەڵـکــە
هـــاوڕێــیـــەکـــی زانـــایــە
هیـچ دەنــگـی لێــوە نــایــە
هەر گەنج و هیچ پیر نـابـێ
کەس بە قەد ئەو ژیر نـابـێ
هـەر ئــەژی و هیـچ نـامـرێ
زۆر ئــەبــێ و کــەم نـاکـرێ
سـەرچـاوە : کتێبی پەپوولەکان
تێبینی : ( کاکەی فەلاح ) ی شاعیر لە 1990/10/9 کۆچی دوایی کردووە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک