زه‌نگ
له دواى ديدارى سێ حزبه ئيسلاميه‌كه‌ى كوردستان كه دوێنێ شه‌ممه له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، به‌لاغى كۆتاييان له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌ياندو و له‌سه‌ر ده خاڵ ڕێككه‌وتن.
دەقی 10 خاڵی کۆتایی دیدارەکە:
1. به‌شدارانی دیدار، له شه‌ش گرووپدا ره‌شنووسی پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای كاری هاوبه‌شی ئیسلامیان په‌سه‌ندكرد، پاش سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دیداره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا‌و خرایه به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش.
2. دیداره‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان‌و پێداچوونه‌وه به بڕیاری ناڕه‌وای پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
3. كاركردن بۆ پێكهێنانی مه‌رجه‌عییه‌تێكی كوردستانی بۆ بواره فیكری و سیاسی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
4. راسپارده‌و خاڵه‌كانی دیداره‌كه و هاوڕایی و هاو هه‌ڵوێستی له‌سه‌ریان، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئایینده‌ی كاری ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش.
5. ئیسلامییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆیاندا، پڕۆژه‌یه‌كیشیان هه‌بێت بۆ حاڵه‌تی سیاسی كوردستان و پرۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم.
6. دیداری یه‌كه‌می ئیسلامیی، مافی چاره‌ی خۆنووسین و بوونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان زانی، خه‌باتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی زانی.
7. به‌شدارانی دیدار جه‌ختیان كرده‌وه له گرنگی هاوهه‌ڵوێستیی له مه‌ڕ پرسه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانییه‌كان.
8. ته‌بای و هاوهه‌ڵوێستی ئیسلامی و پرۆژه‌ی برایه‌تی، یه‌كڕیزی، ستراتیژه‌و دووره له ته‌كتیك و هه‌نگاوی كاتیی.
9. پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌ش، په‌یوه‌سته به ته‌وژی كاری ئیسلامییه‌وه له كوردستان.
10. پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلامییبۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌ن و ته‌وژمێكی دیكه نییه‌و هه‌وڵێكی دیكه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردی، كه ئیسلامییه‌كان به‌شێكی پێكهێنه‌ری نێو ماڵی كورده‌وارین.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک