لە سلێمانی گۆشتی بەستو بە فرێشی دەفرۆشرێت


زەنگ

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانەوە دوكانێكی گۆشتفرۆشی بازاری بەلەدییەكە دادەخرێت، ئەمەش پاش ئەوە هات كە چەندین جار لە لایەن لیژنەی باڵاوە ئاگاداركراوەتەوە  تاوەكو پابەندی مەرج و رێنماییەكان بێت. 

دەروێش فەرەج، ئەندام لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، خاوەنەكەی گۆشتی بەستووی بە فرێش فرۆشتووە و سەرچاوەی هاوردەكردنی گۆشتەكەش نادیارە و ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر چەندین جار خاوەنەكەیمان ئاگادار كردۆتەوە كە پابەندی رێنماییەكان بێت، دوای پابەندنەبوونی بە رێنماییەكانەوە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لە لایەن لیژنەی باڵاوە بریاری داخستنی درا بۆ ماوەی 5 رۆژ.

لیژنە هاوبەشەكان قائیمقامییەتی سلێمانی بەردەوام چاودێری دوكان و بازار و شوێنە گشتییەكان دەكات و ئامانجی كاركرنیشان پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانییە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک