زه‌نگ
لیژنەى ژينگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشنيار ده‌كات وانه‌ى ژينگه‌ى له قۆناغه‌كانى خوێندنى بخوێنرێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ليژنه‌ى ژينگه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به زه‌نگ-ى ڕاگه‌ياند، له‌گه‌ل سه‌رۆكى ليژنه‌كه پێشنياريان كردووه کە لە پلانی ساڵی داهاتوی حکومەتی هەریم و هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و پەروەردەدا، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی هەردوو وەزاتدا بریار بدەن کەلە قۆناغەکانی خویندنی بنەرەتی و ئامادەیی وزانکۆو پەیمانگاکاندا وانەی ژینگە و پاراستنی ژینگە بخوێندرێت.
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ پشتگیری پێشنیازەکەيان چەند زانیاریەک دەخەینە ڕو کە پاڵپشتن بۆ ئەوەی وانەی ژینگە لە قۆناغە جیاوازەکاندا بخوێندرێت.
سەبرەت بە پرسی ئاو :
لەهەریمی کوردستان سی۳٠ ملیار م۳ ئاوی سەرزەوی و پینج ٥ ملیار م۳۳ ئاوی ژیر زەویمان هەیە بەڵام بەهۆی تیکەڵ بوونی ئاوی ئاوەڕۆی شاروشارۆچکەکان و ناوچەکانی پیشەسازی و کارگە گەورەو بچوکەکان بە ئاوی چەم و دەریاچەو بەنداوەکان گرفتی گەورە لەداهاتودا رو لە ئاسایش و تەندروستی و سەلامەتی ئاو دەکات
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک