شیعری : ڕەئوف جەمیل / سلێمانی
بـەیــەکــــەوە هــەڵـدەفـڕین
دەیــانــدا لــە شــەقــەی باڵ
بــۆ نێـو ئـاسـمـانی ســامــاڵ
ڕەنگیان قـاوەیــی کــاڵ بوو
گەردنیان پــڕ لــــە خـاڵ بوو
هـێــلانــەیــــان لـــــە مــاڵان
لــە بــن میـچ و بـەر هەیوان
بـــەیــانــیــــان دەگـــمـێـنــن
بە دەنگـی خـۆش دەخوێنـن
ئـێـســـک ســـــوک و نـیـانـن
هـــاوڕێــی گشت منـداڵانــن
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک