شیعری : زیاد ڕەشاد قادر / هەولێر
چـەنـد خـۆشـە قـوتابخانـە
تـەختـەڕەش ، پـۆل و وانـە
قــوتــابـێـیـکـــی زیـــرەکـم
ئەمساڵ لــە پـۆلـی یـــەکـم
ڕێــز دەگــرم لــە مامۆستام
پـــاکــە کـتـێـب و جـانـتــام
جگـە لــە دەرس و خوێندن
بــە کـۆشـش و گـوێـگـــرتن
زانـســتـی نـــوێ فـێــردەبم
بــەوە بــــــۆ بـــەرزی دەچم
قوتابخانـەم چـەنـد جـوانــە
بــۆ دەرس و زانست ژوانــە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک