پێنج فراكسیۆن بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی توركیان دەكەن


زەنگ

پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شەنگال دەكەن.

دەقی بەیاننامەكە:

بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە نامرۆڤانەیە دەكەین و سوپای توركیا بەرپرسیار دەكەین لە كوشتن و مالوێرانی و، ھەر ئاڵۆزییەك بێتە ئاراوە
بەیاننامەی فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان
بەرەبەیانی ٢٥/٤/٢٠١٧ جارێكی دیكە فڕۆكەكانی سوپای توركیا سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستانیان پێشێل كردو، بنكەو بارەگای پێشمەرگە، شەڕڤان و شوێنی گشتی ھاوڵاتیانیان لە شەنگال و ناوچەكانی دیكە بۆردومان كردو، بووە ھۆی شەھید بوون و بریندار بوونی پێشمەرگەو شەڕڤان.
ئێمە لە فراكسیۆنەكانی ( گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی ) لە پەرلەمانی كوردستان، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە نامرۆڤانەیە دەكەین و سوپای توركیا بەرپرسیار دەكەین لە كوشتن و مالوێرانی و، ھەر ئاڵۆزییەك بێتە ئاراوە.
ئێمە داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین، ئیدانەو ڕێگری سوپای توركیا بكەن، چونكە ئەم ھێرشانە دژی یاسای نێودەوڵەتیە.
داوا لە ھێزە سیاسیەكانی كوردستان دەكەین، لەسەر ئەم پرسە ھەڵوێستی جدی و كاریگەر بنوێنن.
بەم بۆنە كارەساتاوییەوە، ئەوەتان بیر دەخەینەوە، پەرلەمانی كوردستان، پێویستە بۆ ئەم پرسەو كێشەكانی دیكە، كە لە ئێستادا روبەڕووی كۆمەڵگەی باشوری كوردستان دەبنەوە، ھەڵوێستی كۆمەڵانی خەڵك بەرجەستە بكات.
فراكسیۆنی گۆڕان 
فراكسیۆنی یەكێتی
فراكسیۆنی یەكگرتوو
فراكسیۆنی كۆمەڵ 
فراكسیۆنی بزوتنەوە
٢٥/٤/٢٠١٧
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک