زه‌نگ
دواى يه‌ك هه‌فته له گه‌ڕانه‌وه‌ى، نه‌وشيروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆچى دوايى كرد.
به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نه‌وشيروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كاتژمێرى 8ى به‌يانى له ماڵى خۆى له سلێمانى كۆچى دوايى كرد.
ناوبراو ماوه‌يه‌ك ده‌بێت به‌هۆى نه‌خۆشيه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌روه‌رگرتن، ڕۆژى 13ى ئه‌م مانگه دور له چاوى كامێرا‌كان گةڕايه‌وه شارى سلێمانى.
ئه‌وه‌ش لە كاتێكدایە مانگی ڕابردووتر، شوعلە خانی هاوسەری كۆچی دوایی كرد، بەڵام بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی بەشداری پرسەكەی بكات لە سلێمانی.
ئه‌وه‌ى بوه‌ته باسى و خواسى ناو هاوڵاتيان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، دواى نه‌وشيروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چى لێ دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه سياسى و ئابورييه‌ى كه ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه دروستبووه چى لێ دێت
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک