سەمەد چاوشین
لەوەتەی مرۆڤ ھاتۆتە سەرزەوی دابەشبوونەتە سەردووبەرەوە ...مرۆڤە سادەوڕاستگۆکان و
مرۆڤە شەڕخوازوو دووروەکان...پێغەمبەری خۆشەویستمان لەبارەوەی دووڕووەکانەوە دەفەرموێ
...دوورَووەکان لەڕۆژی قیامەت...دووزمانیان ھەیە لەئاگر...ھەرچەند بەبۆچوونی خۆم دووڕووەکان
لەدوونیاش نەک دووزمانی ئاگر ھەزارزمانی ئاگریان ھەیە ...دووڕوەکان لەناوھەموو چین ونوێژەکان
بوونیان ھەیە...بۆنموونە...
*کاکم چل ساڵە لەناویەکێتی بەرپرسە بەڕاست وچەپ خۆی و خزم و کەسوکاری دەڵەوەڕن
کەچی ئەوەی ئەو بەحیزبەکەی خۆی دەیکات سەدام وای پێ نەکردوە.
*لەناوھونەرمەندان بوونی ھەیە کاکم خۆی بەھونەرمەندی عەیار٢٤دەزانێ شارێک ،حیزبێک،
گەورەوبچووکی ڕێزی لێ دەگرن کەچی کاکم قسەیان ھەموویان بەبائەداو بۆپاداشتێکی بچووکی
گوماناوی ھەموو ڕابردووی خۆی زەربی سفردەکات.
*ڕۆژنامەنووسێک بۆدەستکەوتێکی شەخسی پارچە زەویەک ،بڕە پارەیەک ھەرڕۆژی بەشان وباڵی
لایەنێک ھەڵدەدات.
*مەکتەب سیاسیەک لەژیانیدا کارێکی خێری بۆحیزبەکەی نەبوە بۆئافەرینێک ڕەخنە لەمامجەلال
دەگرێت.
*چاودێرێکی بەناوسیاسی تەنھابۆئەوەی لەشاشە ی تیڤیەکان دەرکەوێ ئامادەیە بووختان بەدارودیوارە بکات.
*بەرپرسی وەرزشیە لەژانیدا خێرێکی بۆنووری چاوی نەبوە کەچی ئامادەیە تەنھابۆدەستکەوتی شەخسی خۆی ھەموووەرزشوانانی شارەکەی خۆی بسووتێنێ.
*بەرپرسی حیزبیە ھەموو ھەڤاڵانی خۆی دەسووتێنێ تەنھا بۆبردنەپێشەوەی خۆی.
*داخی گرانم ....ھەندێ...لەمامۆستایانی ئایینی شەووڕۆژ لەیەکتر دەخوێنن و بەخەڵکیش دەڵێن
دووڕوەکان لەڕۆژی دوایی لەدۆزەخن.
ئیتربڵێم چی ؟
ھەمووئەوکەسانەی کەدووڕوون یەک ھۆکارھەیە بۆئەنجامدانی ئەوکارە قێزەونە ئەویش ئەوەیە..
کەسانی بێ توانان کاروپۆستی گەورەیان پێ دراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک