خواردنی نانی برژا و پەتاتەی سورۆكراو پێكەوە یەكسەر توشی شێرپەنجەت دەكات


 زه‌نگ

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەركەوتووە بەكارهێنانی نانی برژاو و پەتاتەی برژاو لەسەر ئاگر دەبێتە هۆی تووشبوون بەشێرپەنجە و دەزگای پێوەری خۆراك لە بەریتانیا هەڵمەتێكی دەست پێكردووە بۆ هاندنی هاوڵاتیان بۆ كەمكردنەوەی مەوادی كیمیایی لەو خۆراكانەی لەرێگەی سووركردنەوە و برژاندن و كوڵاندنەوە پەیدا دەبێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ماددەی كیمیایی لەرێگەی كارلێك كردنی ترشەڵۆكی ئامینو و جۆرێكی شەكری ناو خۆراك دروست دەبێت ، كەئەو مادەیە لە پەتاتەی سوورەكراو و توور و چەوەندەر و شێلمدا هەیە و ئەگەر بۆماوەیەكی دیاری كراو ببرژێندرێت و بكوڵێنرێت رەنگی دەبێتە خۆڵەمێشی بەهۆی كارلێكی كیمیایی.

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری تایمزی بەریتانی مەوادی ناو ئەو خۆراكانەی بۆماوەیەكی زۆر دەخرێتە سەر ئاگرێكی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ئاكریلاماید و ئەو مادەیەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک