له‌ ڕه‌مه‌زاندا ژنی دووگیان چی بكات


زه‌نگ

پسپۆڕانی ژنان و منداڵ بوون باس لەوە دەكەن كە بەڕۆژوبوونی ژنانی دووگیان پێویستە لەسەر ڕای پزیشكی تایبەت بێت، بە تایبەت ئەو ژنانەی لە مانگەكانی سەرەتا یاخود كۆتای دووگیانیدان.

بۆ ئەو ژنانەی بەڕۆژوو دەبن  پسپۆڕانی خۆراكی چەند جۆرێك خۆراكیان دیاری كردووە، كە سود بە خۆیان و كۆرپەكەشیان دەگەیەنێت.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەبێت ژنی دووگیان لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێودا ژەمێكی دیكە نان بخوات.

هەروەها بڕێكی زۆر بە سەوزە و میوە تازە بخۆن و گۆشتی سور و شیر و هێلكەش لە پێكهاتەی خۆراكەكانیاندا هەبێت، هەروەها چەند جارێكیش تا كاتی پارشێو شەربەتی میوەی سروشتی بخۆنەوە.

سەبارەت بەو خۆراكانەی كە زیانیان بۆ ژنی دووگیان هەیە، پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە خۆراكە چەور و پڕ نیشاستەییەكان دەبێتە هۆی زیادبونی كێشی ژنی دووگیان، ئەمەش كێشەی بۆ دروست دەكات بە تایبەت لەكاتی منداڵبوندا.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک