زەنگ
لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی 4 ساڵی 2017 بڵاوكردەوە كە زیاتر لە سی تۆن خواردن و ماددەی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ئاماری لیژنەی لەناوبردندا ھاتووە: بەشێك لە جۆری ئەو خۆراك و ماددە بەسەرچوانە بریتی یە لە زاھی، زەیتون، ئاردی بایەعی، دۆشاوی تەماتە، بسكیت و لیمۆی كەرو كردوو كە لە عەلوەی سلێمانی، لەگەڵ چەندین خۆراك و ماددەی تری ماوە بەسەرچوو كە ھەریەكەیان بەبڕی جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاماری لیژنەی لەناوبردن، ئاماژەی بە ئەوەكردووە: كۆی ئەو خۆراك و ماددە ماوە بەسەرچووەكان كە 30 تۆن و 988 كیلۆگرامە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەمیان لەناوبراون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک