زەنگ
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەشەفافی لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی پارێزگاری سلێمانی دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەوەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی فراكسیونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سنوری پارێزگای سلێمانی
ئه‌مرۆ به‌رواری2/ 5/ 2017به‌رێز ( سه‌ردار قادر ) له جیاتی پارێزگاری سلێمانی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه ، كۆمه‌ڵێك هۆكاری بۆ ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردووه .
ئێمه وه‌ك فراكیسونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ییه‌نین كه هۆكاره ده‌ست نیشان كراوه‌كان ڕاستن و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه جه‌خت له‌م هۆكارانه ده‌كه‌ینه‌وه :
1- جێ به‌جێ نه‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و مالی و پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگار به پێی مادده‌ی ( 19) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 .
2- ناشه‌فافی له داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی ، خه‌رجنه‌كردنی بۆ خزمه‌تی پارێگای سلێمانی .
3. نه‌بوونی خزمه‌تگوزاییه سه‌رتاییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان .
4. په‌راوێزخستنی پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
5 . دابه‌شنه‌كردنی به‌شه سووته‌مه‌نی ساڵانه‌ی هاوڵاتیان له پارێزگای سلێمانیدا .
6- خراپی و كه‌موكورتی له كه‌رتی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده.
7- وه‌ستانی زیاتر له (1100) پرۆژه كه په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و خه‌رجنه‌كردنی بوجه‌ی پێویست بۆیان ، كه ده‌بێته هۆی وێرانبوونی پرۆژه‌كان له ئێستا‌و داهاتودا.
فراكسیونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
2/5/2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک