ئەو باوكانەی كچیان دەبێت تەمەنیان درێژ دەبێت


زەنگ

توێژینەوەیەکی کۆلیژی کارداهێنەری زانکۆی هاروارد لە بەریتانیا باس لەوە دەکات کە تەمەنی ئەو باوکانەی کە کچیان دەبێت زیاترە لەو باوکانەی کە لە دەرەنجامی هاوسەرگیری خۆیان کوڕیان دەبێت.

باوک هەست و خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ کچی خۆی هەیە و هەر ئەمەش شایی زیاتری پێ دەبەخشێت، دەڵێت: ئەو باوکانەی کە کچیان دەبێت لە سەدا ٦٠ زیاتر لە کوڕەکانیان، کاتی خۆیان بۆ ئەو کچانە تەرخان دەکەن.

 باوکان لە ئەگەری ئەوەی کە ببنە خاوەنی کچ بۆ هەر کچێک ٦ مانگ تەمەنیان زیاتر دەبێت بەڵام کە کوڕیان ببێت ئەمە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر تەمەنیان نابێت.

بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی تەمەنی باوکانی خاوەن کچ، ئەوەیە کە ڕەنگە کاتێک تەمەنیان دەچێتە قۆناغی پیری، ئەوا کچەکانیانن کە چاودێری ڕەوشی ژیانیان دەکەن و خزمەتیان پێ دەکەن
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک