فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
هێماكانی هاتوچۆ
دانراون بۆمن وتۆ
نیشانه‌وڕه‌نگه‌كانی
ده‌زانین زۆربه‌جوانی
یاساكانی ڕێگایه
سودی بۆمرۆڤ تیایه
ڕێزگرتن له‌م یاسایه
له‌ئه‌ستۆی هه مواندایه
ئێمه‌ی مناڵ شاره‌زاین
به‌ئارام ودڵنیاین
چونكه بۆپه‌ڕینه‌وه
هێماده‌ناسینه‌وه
یه‌كێك له‌و هێمایانه
گڵۆپی ڕه‌نگه‌كانه
ڕه‌نگی سه‌وزوزه‌ردوسور
دیارن له‌نزیك ودوور
چران وان له‌سه‌رشه‌قام
چێنراون وه‌كونه‌مام
به‌رده‌وام داده‌گیرسێن
به دوای یه‌كتریدا دێن
كه ڕه‌نگی سه‌وزهه‌ڵهات
خه‌ڵكی هاتوچۆده‌كات
له‌شه‌قام به‌ئه‌سپایی
ده‌ڕۆن به دڵنیایی
ڕه‌نگی زه‌رد وه‌كوزه‌نگه
بۆشۆفێری چه‌له‌نگه
له‌لێخوڕین هێواش بێت
تائاماده‌ی وه‌ستان بێت
كه ڕه‌نگی سوورهه‌ڵكرا
ئوتومبێل نابێ بڕوا
ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بین
له‌سه‌ر شۆسته ده‌وه‌ستین.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک