شيعر بۆ مناڵان... شــــــــــــوتی


هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

مــــــن خڕ یان    درێژكۆله‌م

گــــه‌وره‌  یاخود  بچكۆله‌م

كه‌ پێ‌  ده‌گــــــه‌م  شیرینم

مـــــــیوه‌ی  وه‌رزی  هاوینم

ده‌مـــپارێزی  توێكـــڵه‌كه‌م

تا  به‌ جوانی  پێ‌  ده‌گـــه‌م

توێكڵی  سه‌وز و  ناوی  سوور

ده‌مناسیته‌وه‌  لــــــــه‌  دوور

پاكم  ده‌كه‌ن  به‌  چــــــه‌قۆ

قاشم  ده‌كه‌ن    له‌سه‌ر خــۆ

له‌سه‌ر  قاپ  له‌  ناو  سینی

زۆر  جــــوانم  كه‌  ده‌مبینی

ئه‌وســــــا  ده‌ورم  لێ‌  ده‌ده‌ن

ده‌مخـــــۆن  و  تامم  ده‌كه‌ن

ئێســـــتا  ده‌زانن  من  چیم

هـا هــا هـا هـا  من  شوتیم
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک