هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
زۆر دڵخۆشـــم ئه‌و كاته‌ی
ســــــواری جۆلانێ ده‌بم
به‌ئـــــاره‌زووی دڵی خۆم
به‌ره و بــــه‌رزایی ده‌چم
كه پـــــاڵم پێوه ده‌نێن
ده‌ڵێی ســـواری فرۆكه‌م
له‌گه‌ڵ هــــاوڕێكانمدا
به ئاسمانا گه‌شت ئه‌كه‌م
دیمه‌نی شـــاری یــاری
ده‌بینم له‌و به‌رزی یـــه
پڕ منداڵی چاو گه‌شــه و
باخچه‌ی شادی و خۆشی یه
بۆیه منیش گـــــۆرانی و
سروود ئه‌ڵێم بێ وه‌ستان
ده‌ڵیم خۆزگه هـــه‌ر ئاوا
گه‌شاوه بێ كوردســــتان
22/5/2013
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک