شيعر بۆ مناڵان... جەژن



ھۆنراوەی:عەلی حەمە ڕەشید بەرزنجی

ئەمڕۆ جــــەژنە منداڵان
با ئەمساڵیش وەک ساڵان
جلی جوان  بکــــەینە بەر
ھەمـــوو لە ماڵ بێینە دەر
یاری بکــــــەین دڵخۆشین
شــــادی و خۆشی بنۆشین
دەڕۆین پێکــــەوە ھەموو
بە دڵی پرَ ئــــــــارەزوو
بۆ ئــــــەو باخ و بن دارە
دیمـــــــــــەنێکی نازدارە
ڕازاوەی گــــــــوڵی جوانە
پڕ لە ھیوای  ژیـــــــــانە
تاوێک گـــــــــۆرانی وتن
تاوێک دیلانێ کــــــــردن
تاوێک یاری چاو شەرکێ‌
تاوێک شایی و ھەڵپەڕکێ‌
تاو تاوێکیش شەڕە ئـــاو
ئاو پرژێنی دەم و چــــــاو
ھەر منداڵێک ماندوو بــوو
دادەنیشێت بۆ پشــــــــوو
ئارەزووی لە ھەرچی کــرد
دەیکڕێ‌ بە دەسـت وبــــرد
چون جــەژنانەی  لە ماڵێ‌
ھێناوە گشــــــــت منداڵێ‌
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک