ھۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشبد بە رزنجی
ئەوا جەژنە،ئەوا جەژنە
منداڵینە ئەوا جەژنـــــە
لەبەریکەن جل وبەرگــی
ئاڵ و واڵا و ھەمە چەشنە
*
بێن وبچــــــــن بە ئازادی
چـــــاوەڕوانی جەژنانە بن
بە دڵخۆشی و بە دڵشـــادی
بچن ســــواری جۆلانەبـــن
*
ھەر جێگایەک خۆشی تیا بوو
بڕۆن بڕۆن بـــــــۆ دیدەنی
تا ئەم جــــــــەژنە بە ئارەزوو
بە ســــــــــەربەری و پێبکەنی
*
بەڵام نەکەن ،ھەرگیز نەکەن
ئامۆژگـــــــــــاری بابەو دایە
لەم جەژنەدا پشت گوێ بخەن
چونکە ســــوودی ئێوەی تیایە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک