فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ جیاوازلەڕۆژان
بەیانی لەخەوهەستام
زۆرئاسوودەوکامەران
لەبەر ئاوێنە وەستام.
ڕوخسارم شت بەسابوون
قژم جوانکرد بەشانە
بۆ نانخواردنی جەژن
ڕۆشتم بەرەوچێشتخانە.
ئای چەندخۆشبووکەبینیم!
دایەوبابە وەستابوون
بۆخواردنی نانی جەژن
لەچاوەڕێی مندا بوون.
منیش بەدڵ وبەگیان
تەوقەم لەگەڵداکردن
بەماچ ودەستلەملانیان
جەژنم لێ پیرۆزکردن.
وتم سوپاس بۆیەزدان
کەئێوەی بەمن داوە
هێندە بەرزوبەڕێزن
جێگەتان لەسەرچاوە.
هەرچەندە کەجەژن دێ
خێروخۆشیی پێوەیە
بەڵام خۆشیی وجەژنی من
بەهۆی بوونی ئێوەیە.
۲۲ـ ٦ـ ۲۰۱۷ چوارشەممە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک