زەنگ
بەیانی ئەمڕۆ شەمە له‌سه‌ر ڕێگای (كه‌لار+سلێمانی) نزیک گوندی (بانی خان)ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مازدا وه‌رگه‌ڕا له‌پاش وه‌رگه‌ڕانی گڕی گرت و بەتەواوی سوتا له‌ئه‌نجامدا شۆفێرێک وسەرنشینێک گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەو دوو كەسەی گیانیان لە دەستداوە ژن و مێردن و خەڵكی خانەقین و كاتژمێری 3ی شەو لە سلێمانیەوە گەڕاونەتەوە.
ئەوەش باسكراوە ،ئەو ژن و مێردە پێشتر بەهۆی زۆری سوتاویەكەیانەوە نەناسرابونەتەوە، دوای ناسینەوەیان رادەستی كەسوكاریان كران.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک