هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
یه‌كی مانگی حوزه‌یران
جه‌ژنه جه‌ژنی منداڵان
چه‌ند دڵخۆش و ڕازاوه‌ن
وه‌ك خونچه‌ی گوڵ گه‌شاوه‌ن
بۆ ئه‌م جه‌ژنی منداڵه
ئاهه‌نكه‌و فیستیفاله
منداڵان به‌خولیاوه
به‌گۆرانی و سه‌ماوه
هه‌رهه‌موویان به‌شدارن
به‌ئاسووده‌یی دیارن
چونكه له هه‌موو جێیه
خۆشییه‌و هه‌ڵپه‌ركێیه
قاقایه‌و پێكه‌نینه
له‌م جیهانه به‌رینه
رۆژ رۆژی منداڵانه
ژین به‌وانه‌وه جوانه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک