فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
تەلەفۆنی گیرفانم
بەسوودە بۆ ژیانم
ئەمڕۆ لە دنیاباوە
بەمۆبایل ناسراوە
دەچمە هەرجێیە پێمە
لەتەنگانە هاوڕێمە
دەنگم دەهێنێ ودەبات
ڕێی دوورم نزیك دەكات
ئای كەبەسوودوكەڵكی؟!
بۆئیش وكاری خەڵكی
منیش منداڵی وریام
ڕێزی مرۆڤ والەلام
نابێ كارێكی وابكەم
خەڵكی لەخۆم بێزاركەم
مۆبایل بەكاردێنم
بەڵام كەس ناڕەنجێنم
بەیانی زووكاتی خەو
یابەبێ هۆنیوە شەو
زەنگ بۆهیچ كەس لێنادەم
حەوانەوەی تێكنادەم
مۆبایل داهێنراوە
بۆهەموومان كراوە
باچاك بەكاریبێنین
كەسی پێ نەرەنجێنین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک