زهنگ
سەرکردەیەکی پارتی لەسەر زاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، دوو مانگی دیكە دەستكاریی سیستەمی مووچە دەكرێت و بەپێی سیستەمە نوێیەکەش هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەردەگرێت.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد کە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی سەرقاڵی لابردنی پاشەكەوتی مووچە و سیستەمێكی نوێی مووچەیە.
ئهوهشی خستوەتەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتبووە نێو قەیرانێكی دارایی، ئێستا دۆخەكە باشتر بووە، ئەوپەڕی دوو مانگی دیكەیە سیستەمی نوێی مووچە جێبەجێ دەكرێ كە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەبێت لەگەڵ هەژماركردنی بڕوانامە، خزمەت و خێزان و چەند پێوەرێكی دیكە و ئەو پاشەكەوتە نامێنێ.
وتیشی: “ئێستا خەڵك رێژەی 25% و 30%ی مووچەكەی وەردەگرێت، ئەوكات هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێك لە 70%ی مووچەكەی كەمتر وەرناگرێت. راستە ناگاتەوە مووچەی پێشوو، بەڵام لەو دۆخە گۆڕانكاریی زۆر باش لە بژێویی خەڵك دەكات. بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە سەركەوتوو بێت و كەس دژی نەبێت، گرنگە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئەوانیش بەشداربن”.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک