زيانه‌كانى ختوكه‌دانى منداڵ


زه‌نگ

ڕەنگە بەشێکی زۆر لە ئێوە هەوڵی گاڵتەکردنتان دەبێت لەگەڵ منداڵدا  و ختوکەتان بەکارهینابێت تاکو ببێتە هۆکاری پێکنەنینی منداڵ، بەڵام ڕەنگە زیانەکان و مەترسی ختوکەدانت بۆ سەر منداڵت پشتگوێ خستبێت یاخود نەتزانیبێت.

 ماڵپەڕی "handinhandparenting"  بە پێی توێژینەوەیەکی تەندروستی زیانەکان و مەترسی ختوکەدانی منداڵی نیشانداوە، تاکو دایک و باوکان چیتر ختوکەی منداڵەکانیان نەدەن. 


بە پێی توێژینەوەکە  لە کاتی ختوکەدانی منداڵدا جەستە پەیامێکی زۆر کاریگەر و بەهێز بۆ مێشک دەنێرێت کە ڕەنگە هەندێک جار منداڵ نەتوانێت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات و بەمەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی مەترسی بۆ سەر مێشکی منداڵەکە.

  ختوکەدانی منداڵ هۆکارە بۆ کاردانەوەی لە پڕی جەستە کە هەندێک جار رەنگە دڵ بەرگەی نەگرێت و ببێتە هۆکاری دڵ وەستان و مردنی لێ بکەوێتەوە.


 توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە ختوکەدان وەک پێشێلکردنێکی منداڵ لە قەڵەم دەدرێت چونکە بە بێ ڕەزامەندی منداڵەکە دەست دەبرێت بۆ جەستەیی لە کاتێکدا ڕەزامەندی ئەو ناتواندرێت قەبوڵ بکرێت.


بۆیە وا باشترە دایک و باوکان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر ختوکەدانی منداڵ، چونکە ڕەنگە نەبێتە هۆکاری دڵخۆشکردنی و بەڵکو مەترسی بخاتە سەر ژیانی منداڵەکە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک