شيعر بۆ مناڵان... شاری یاری


 فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی


ئای چەندخۆشە ئەم جێیە!؟
هەموومان حەزمان لێیە
ئەمە شاری یارییە
لەپارکی ئازادییە
بەهەشتێکە بۆمناڵ
ڕازاوە وەک گوڵی ئاڵ
پڕلەیاری خۆش،خۆشە
دڵمان بۆی بەپەرۆشە
ئەژدیهایەوبابەخولێ
بەهێمنی دەجوڵێ
ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ
تاودەدرێ بۆکێبڕکێ
سواربەلەمی پیاکەوتن
یاری نیشان شکاندن
زریان وگەشتی ئاسمان
یاری فیشەی مناڵان
لەگەڵ پەیژەوبازەفڕێ
خەیاڵ وەکو مەل دەفڕێ
لێرە هەموودڵشادین
هەست دەکەین کەئازادین
کاتی پشوو ،بێکاری
دەبەینەسەربەیاری.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک