زەنگ
بانكی هەرێمی بازرگانی ناسراو بە RT Bank خزمەتگوزاری پێدانی قەرزی بچووكی راگەیاند، بڕی قەرزەکەش دەگاتە 50 ملیۆن دينار.
ئاڕتی بانک رایگەیاندووە: لەپێناو بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز و سەربەخۆ بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بانكی بە بەرزترین ئاست رایدەگەیێنین.
بانکەکە روونکردنەوەی زۆرتری داوە: "ئێستا هاونیشتمانیان و گەنجانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بانكەكەمانەوە دەتوانن بۆ بنیاتنانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان داوای قەرزی بچووك بكەن، یاخود بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانیان كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک