شيعر بۆ مناڵان... گۆرانییەک بۆ بوکەکەم


هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی 

بوکەشــووشــەکەم دانا
لە ســـوچێکی ژوورەکەم
وتـم لێرە نـەجــــوڵێی
من دەڕۆم یــــاری دەکەم
*
کەچی پێش من بوکەکەم
ھەســتا وتی منیش دێم
ھـەر وەکو تۆ حەز دەکەم
بەم نــاوەدا بگــــەڕێم
*
لەگەڵ ئەو ئێسـک سـوکە
ئێمە وەکــو دوو ھــاوڕێ
بە شادی و خۆشــــییەوە
ھەردووکمـان کەوتینە رێ
*
کـردبـوومــە باوەشـــم
ھـەر لە گوڵە باخ دەچوو
مــن گـــۆرانیم بۆ دەوت
کەچـی ئەویش خـەوتبوو
* ٢٤/٧/٢٠١١
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک