هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
رۆژێک بابــە لە بــــــازاڕ
مریشـــکێکی بۆ کـــــڕیم
ئـای ئـای چەندە دڵخۆشبووم
ھەر ئەوە بوو نەدەفـــڕیم
*
مقەبایەکــــــــــم ھێنا
بۆی بکەم بە کــــــولانە
ھەتا پشــــووی تیا بدات
تیا بخــەوێت شــــەوانە
*
باوکــم بـانگی لێکـــردم
ڕۆڵە بیبە بـۆ ســـەربـان
نەوەک پشە ســور بیبـات
تۆش دەست بکەی بە گریان
*
منیش وتم بــــــابە گیان
ھەردووکیان بوون بە ھاوڕێ
لە حەوشـــــە دایان دەنێم
تا ئاگـــــایان لە یەک بێ
* ١٣/١/٢٠١٢
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک