زهنگ
كهشناسى ههرێمى كوردستان كهش و ههواى ڕۆژانى جهژن بڵاودهكاتهوه و بهپێى پێشبينييهكانيش له جهژندا پلهكانى گهرما بهرزدهبن.
دوا بەدوای هاتنی ئەم شەپۆڵەگەرمایانەی روویان لە ناوچەکەمان کرد بە تایبەتی لە مانگی ئاب بە شێوەیک لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم بەرزبۆوە بۆ سەرووی 49 پلەی سیلیزی وە لە سەنتەری پارێزگای هەولێر گەیشتە(47) پلەی سیلیزی وە لە سەنتەری پارێزگای کرکووک گەیشتە 49 پلەی سیلیزی لە بەرامبەر بەرزترین پلەی گەرمای ئەم ساڵ لە حاجی ئۆمەران لە ڕێکەوتی 6-8-2017 گەیشتە 36 پلەی سیلیزی .
پێشبینی دەکرێت لە سبەی پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بکات بە
1-2 پلەی سیلیزی بۆ یەکەم رۆژی جەژن بە هەمان شێوە پلەیەکی تر بەرزبێتەوە بۆ دووەم رۆژی جەژن تا رادەیەک پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمای پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژن
هەولێر 45
سلێمانی 44
دهۆک 42 یاخود 43
کرکووک 46
هەڵەبجە 45
لەم ماوەیەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەر خۆ دەبێت و مەودای بینین لە سەرووی 8کم دەبێت .
سێ یەم رۆژی جەژن پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەیەکی تەواو دەکات پلەکانی گەرما لە زۆربەی وێستگەکان لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت .کۆتای بە گەرمای مانگی ئاب و ئەم ساڵ دێت .
بەشی پێشبینی /30-8-2017
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک