زهنگ
سەرۆکی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەستبەسەر داهاتی نەوتدا دەگرین بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوەتی پێبگرین بۆ ئەوەی داهاتەکەی نەچێتە دەستی گەندەڵکاران.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد "بەرگری لە گەلی کورد دەکەین هەروەک چۆن بەرگری لە هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەکەین و ڕێگە نادەین هەرەشە بکرێتە سەریان".
هەروەها وتیشی "ئێوە هاوڵاتی پلە یەکن و ڕێگە نادەین هیچ زەرەرێکتان بەرکەوێت و وە پارچە نانتان لەگەڵ دابەش دەکەین".
عەبادی ئەوەشی وتووە "کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی نەوت لە هەرێمی کورستاندا لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە لە سەرانسەری هەرێمدا بۆ ئەوەی ئەو پارانە نەچێتە گیرفانی کەندەڵکاران".
هەروەها دەشڵێت "عێراق ماف و دەسکەوتەکانی هەموو هاوڵاتیان دەپارێزێت، بە هاوڵاتیانی کوردستانیشەوە، و هەر بڕیارێک دەربچێت ڕەچاوی گەلی کورد دەکرێت وە ڕێگە نادرێ هەڕەشە بکرێتە سەریان".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک