بــەتــام و خــــۆش میـوەکان
سوود بەخشن بۆ هەموومان
پـــڕە لـــــە ڤـیـتـــامـیـــنــات
لێی بێـزار مــەبـــن هیچ کات
مــۆز خــواردنـێـکـــی چــاکـە
بـــۆ بـیــرو هـــۆش چـــالاکـە
مـێـــشـــــک فـــــراوان دەکــا
جەستـەمـان بـــەهـێــز دەکــا
بیـخــۆن هــەرمــی و گنـدۆرە
شــیــریـنـــەو تــوانــای زۆرە
هـــەنـــارو هــــەم پــرتــەقــاڵ
روون دەکــا زەیـــن و خـەیـاڵ
بـۆخوێــن بـاشـــە تـرێی ڕەش
گێـزەریش بـــــۆ چــاوی گەش
تــۆش لــە بیـرنـاکـەیـن شفتی
بــــــــۆ گـورچـیـلــە پێـویستی
ئـالــوو بـالــوو خـــــۆخــــەکــە
چـــەنــد خـۆشــە تــامـی بکــە
لـەگــەڵ سێـوی ســـــورو زەرد
فــەرامـۆشـــی مـــەکـــەن قەد
بــە هێـمـنـی و لــەســــەر خــۆ
هیـچـیـان بـەپیــسی مـــەخــۆ
بیـرت نـــەچــێ جــوان بیشــۆ
جـا بـەهــەردوو دەست بیخــۆ
شیعری : ئەسماء خالید
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک