زه‌نگ
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست زه‌نگ كه‌وتوون، ده‌سته‌ى مامۆستايانى ناڕازى سلێمانى ئاماده‌كارييان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كان كردووه.
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى مامۆستايانى ناڕازى كه نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێت به زه‌نگ-ى ڕاگه‌ياند، ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له 2ى مانگى داهاتوو كه ديارى كراوه به يه‌كه‌م ڕۆژى وه‌رزى نوێى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌ست به خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كان بكه‌نه‌وه و بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن بكه‌ن.
وتيشى: "وه‌ك ده‌سته‌ى ناڕازى داوا له مامۆستايان ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر نايانه‌وێت به‌و دۆخه‌ى خراپه‌ى ئێستا كه ژيانى مامۆستا باش نييه به‌رده‌وام بن، با له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ده‌وام له‌گه‌ڵمان بن بۆ خۆپيشاندان به شێوازێكى جياو بايكۆتى خوێندن بكه‌ين".
باسى له‌وه‌ش كرد، مامۆستايان به‌شى زۆريان له‌گه‌ڵ ده‌وامكردن به‌و دۆخه‌ى ئێستانين، ئه‌وانيش له يه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامى ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ناڕه‌زايه‌تيه‌كانيان.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک