فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
دڵم لەلای چەپدایە
تەپ.تەپ،لەلێداندایە
خۆشەویستە،دڵەکەم
بێ ئەو،گیان لەدەست دەدەم
ئەندامێکی بچووکە
پێکهاتووە لەماسولکە
ئامێری بێ هاوتایە
هەروەکو ترومپایە
کاتێک ،خۆی گرژدەکات
بەخێرایی خوێن دەبات
بۆناوبەشەکانی لەش
تاڕوومان بکات ئاڵ وگەش
کاتێکیش ،خاوبێتەوە
پڕلەخوێن دەبێتەوە
ئەم ئەندامە پڕسۆزە
بۆئێمە زۆر دڵسۆزە
بەخششی خوای گەورەیە
بۆئەم بوونەوەرەیە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک