پەیامێكى گرنگ بۆ مامۆستایانی سلێمانى


زەنگ


پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەمساڵ دەرگای قوتابخانەكان دەكەنەوە ؟ 

بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2017- 2018، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لە 2ی مانگی داهاتوو وەرزی نوێی خوێندن دەست پێ بكات.


ماڵپه‌رى زه‌نگ  به‌ گرنگى زانى ڕاى مامۆستايان وه‌ربگرێت 

ساڵی ڕابردوو مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای ساڵەوە دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ بە ئامانجی باشكردنی بژێوی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە.

ئەگەرچی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی 100 ڕۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و نەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان هیچ بەڵێنێكی بە مامۆستایان نەدا، سەر ئەنجام بڕیاردرا پارەی هاندان مانگانە 150 هەزار بدرێتە مامۆستایان بۆ ماوەی شەش مانگ، بەڵام لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 3 پارەی هاندان دراوەتە مامۆستایان و تا ئێستاش ديار نييه‌ ئه‌و پاره‌يه‌ كه‌ى كۆتايى دێت و درێته‌ مامۆستايان.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک