عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
كـــــه‌ســــــایــه‌تــی یه‌كان
باوان …………….. قوتابی یه‌كی زیره‌كه
ئاری ……………… قوتابی یه‌كه حه‌ز له خوێندن ناكات
دارا ………………. قوتابی یه‌كی زیره‌كه
سۆران ……………. قوتابی یه‌كه گوێ به خوێندن نادات.
دیاری…………….. قوتابی یه‌كه وه‌كو سۆران.
كانی ………………قوتابی یه‌كی زیره‌كه
ڤانیا………………. قوتابی یه‌كی زیره‌كه
نیگا ………………. قوتابی یه‌كی زیره‌كه
ئازاد ……………… قوتابی یه‌كی زیره‌كه
شوێن:باخچه تازه دروست كراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه.
(باوان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری‌دا سه‌رو ده‌فتیه‌ریان پێ یه‌و كۆشش ده‌كه‌ن و باسی قوتابخانه ده‌كه‌ن )
باوان: من له‌به‌رمه…….. ئه‌ی ئێوه كامتان له به‌رتان كرد؟
دارا: (روِوده‌كاته ڤانیا) من دوو دێڕم ماوه ئه‌ی تۆ ؟
ڤانیا: من هه‌موویم له‌به‌ره حه‌ز ده‌كه‌ی بۆم بگره با بۆت بڵێم .
باوان: ده‌ی من و تۆ پێكه‌وه ده‌یڵێین…
له مامۆســـــتاوه فێر بـــووم
یه‌كــــه‌م پیت یه‌كـــــه‌م وانه
نه‌مـــــــامی ده‌ســــــتی ئه‌وم
ڕێزی له‌ســــــــه‌ر چــــــاوانه
مامۆســـــــتا وه‌ك و خـــــۆره
خـــــــاوه‌نی چـــــــاكه‌ی زۆره
دوژمــــــــنی تاریــكــــــی یه
ده‌زانێ ســـــــــــــودی نی یه
بۆیه هــــــــه‌ر نیشـــــتیمانێ
ڕۆڵـــــــــه‌ی ڕێزیان نـــه‌زانێ
هــــــــه‌میشه دواكه‌وتــــووه
تاریكــــــــی تیا زاڵ بــــــووه
نه‌زانین و نــــــــه‌خـــــــۆشی
دووری خســتوون له خـــــۆشی
زانیــاری و خــــــــوێنده‌واری
گه‌ل ده‌خـــاته به‌خــــــــتیاری
دارا: باشه خۆ دوێنێ مامۆستا بۆی نووسین زۆر به زوویی ئێوه له‌به‌رتان كردووه ……..
باوان: من دایكم و باوكم یارمه‌تیم ده‌ده‌ن هه‌ر كه‌چوومه ماڵه‌وه یه‌كسه‌ر جانتاكه‌م پێ ده‌هێنن و یه‌كه یه‌كه ته‌ماشای كتێب و ده‌فته‌ره‌كانیشم ده‌كه‌ن….
ڤانیا :منیش وه‌كو تۆ وام.
كانی: من ڕۆژانه چیم له‌سه‌ر بێت كه‌چوومه ماڵوه جێبه‌جێی ده‌كه‌م ، هه‌رگیز كاری ئه‌مڕۆ ناخه‌مه سبه‌ی .
كۆرس:
نایخه‌مه سبه‌ی كاری ئه‌مڕۆی خۆم
تاكو بتوانم
جێبه‌جێی ده‌كه‌م هه‌تا زۆر نه‌بێ
ئه‌ركی سه‌رشانم
***
ئه‌مڕۆ چی‌یان وت ئازانه ده‌یكــــه‌م
زۆر به خێرایی
تا تێكه‌ڵ نه‌بێ و نه‌بێت به كۆمه‌ڵ
بۆ ڕۆژی دوایی
***
ئه‌گه‌ر وا بڕۆم سه‌ر ده‌گرێت كارم
دوا ڕۆژ ڕوون دیاره
باخی هیواشم پڕ گوڵی گه‌ش و
جوان و بۆنداره
***
هه‌ر كه‌س وه‌ك من بێت ڕێی هیوا ده‌گرێت
به چاك و ڕاستی
مرۆڤی سسته كه ڕێگای هیوا
ونه له ئاستی
كاڵێ:خۆ گوێتان لێ بوو :مرۆڤی سسته كه رێگای هیوا ونه له ئاستی.
ڤانیا:زۆر راسته هه‌رگیز كاری ئه‌مڕۆ ناخه‌ینه سبه‌ی.
(ئاری له دووره وه ده‌رده‌كه‌وێت و دارلاستیكێكی پێ یه و به‌ملاو لای خۆیدا به‌رد هه‌ڵده‌دات..به‌رده‌كان له كاغه‌ز دروستكراون..ئه‌م گۆرانی یه ده‌ڵێ):
ئاری:
ئه‌م دارلاســــــتیكی منه
بۆ چۆله‌كه كوشـــــــتنه
به‌یه‌ك به‌رد هه‌موو جـارێ
دووان هه‌ڵده‌ده‌مه خــوارێ
باوان:ئه‌وه تۆی ئاری؟دیسان دارلاستیك؟
ئاری:بۆچی؟چی یه گیانه دارلاستیك چی یه‌تی؟
باوان:ئه‌وه چه‌ند جار وتیان دارلاستیكه‌كه‌ت فڕێبده چونكه كارێكی په‌سه‌ند نی یه.
ئاری:بڕۆ ……بڕۆ به‌لای ئیشته‌وه(كالێكی په‌سه‌ند نی یه)
….لاسای ده‌كاته‌وه… جه‌نابی ئامۆژگاریم ده‌كات.
دارا:ئاری ……باوان راست ده‌كات.
كاڵێ:باشه ئه‌ی ئه‌وه دیار نیت له قوتابخانه؟
ڤانیا :نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت رۆژ نا رۆژێك دێیته‌وه و هه‌فته‌یه‌كیشه به ته‌واوی نایه‌یته‌وه؟
ئاری :بۆ ئێوه به‌ڕێوه‌به‌رن….مامۆستان دایكم و باوكمن چین ئاوا كردووتانه به رۆژی خۆتان….چیتان له من ده‌وێت؟
باوان:چیمان له تۆ ده‌وێت؟هیچمان له تۆ ناوێت ،ته‌نها دڵسۆزیمان بۆت ده‌رده‌بڕین تا بگه‌ڕێیته‌وه بۆ قوتابخانه.
كاڵێ:چونكه خوێندن له ئه‌مڕۆدا ده‌مانگه‌یه‌نێت به هیواكانمان.
ڤانیا:تا مرۆڤی خوێنده‌وار له هه‌ر وڵاتێكدا زۆر بێت پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی مسۆگه‌ره.
ئاری:وا بزانم ئێوه توشی شه‌ڕم ده‌كه‌ن…من به نیازم جارێكی تر به لای قوتابخانه‌دا نه‌ڕۆم ،ئێوه‌ش خه‌ریكن باسی قوتابخانه‌م بۆ ده‌كه‌ن.
دارا:به‌ڵێ….به‌ڵێ چونكه ده‌زانین قوتابخانه ماڵی دووه‌می هه‌مووانه ،ده‌بێت خۆشمان بوێت و به خۆشی و خۆشه‌ویستی یه‌وه باسی بكه‌ین.
كۆرس:
قـــوتابخانه قـــوتابخـانه
بۆنی گــــوڵی ئه‌م ژیـــانه
روبارێكی له بن نــایــــه‌ی
بۆ پێشكه‌وتن پایه و ســایه‌ی
بۆ نیشتمان و گـه‌ل و خــاك
سه‌رچاوه‌یه‌كی پاك و تــاك
جـــێگای زانین و زانــیاریت
لانه‌ی كــۆتری به‌خـــتیاریت
بۆ دواڕۆژ و چـــــــاوه‌ڕوانی
ئاسووده‌یت كامــــــــه‌رانی
بۆ رێی هیوا و ئاواتمان گشت
له‌لات توێشوو ده‌گرینه پشت
كاروان به‌ره و شـــــاری هیوا
لای تۆوه ده‌رده‌چـــێ و ده‌ڕوا
ئاری:بڕۆن به‌لای ئیشتانه‌وه ئه‌و هۆنراوه‌یه له به‌ر بكه‌ن كه مامۆستا بۆی نووسیون ،منیش گۆرانی یه‌كه‌ی خۆم ده‌ڵێم.ئاها گوێ بگرن:
ئه‌م دارلاســـــتیكی منه
بۆ چۆله‌كه كوشـــــــتنه
به‌یه‌ك به‌رد هه‌موو جـارێ
دووان هه‌ڵده‌ده‌مه خــوارێ
ڤانیا:جا خۆ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ش كه مامۆستا بۆ نووسیوین هه‌ردوو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێت،ئیتر بۆچی لێت بووه به ته‌یاره؟
كاڵێ:راست ده‌كات ئه‌و وشه‌كانی خۆشتر و ناسك تر و ئاسان تریشه…..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتیشی لێوه فێر ده‌بین.
ئاری:ئێستا ئێوه پێم ناڵێن چیتان له من ده‌وێت؟ده‌بڕۆن به‌لای ئیشتانه‌وه و وازم لێ بێنن.
(ئه‌مان ناچار ده‌ڕۆن له‌و لاوه سۆران ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌میش گۆرانی ده‌ڵێ:
ئاری:ئه‌م دارلاستیكی منه…………
سۆران:هه‌له…….هه‌له ئاری گیان ئه‌وه له كوێ بووی به قوربان……..ئه‌ملاولای یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن…..ده‌زانی له‌كه‌یه‌وه به دواتا ده‌گه‌ڕێم.
ئاری:هه‌ر له‌م ناوه‌م……..رۆژی دوو په‌نجه‌ره و چوار گڵۆپ نه‌شكێنم دڵم ئاو ناخواته‌وه.
سۆران:ئه‌ی چۆله‌كه به قوربان؟
ئاری :تۆ واز له چۆله‌كه بهێنه ….داخی دارا و باوان خه‌ریكه مێشكم ده‌ته‌قێت.
سۆران :بۆ؟ چی بووه؟
ئاری:تازه ده‌یانه‌وێت بمنێرنه‌وه بۆ قوتابخانه.
سۆران:ئه‌ی تۆ چیت پێ وتن؟
ئاری:لێیان تووڕه بووم و رۆیشتن.
سۆران:ده‌ستت خۆش بێت،جا ئه‌وانه چین تا به گوێ یان بكه‌یت.
((دیاری له دووره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت))
دیاری:ئه‌وه خۆ ئاری و سۆرانه …ئه‌وه له كوێن كوڕینه له به‌یانی یه‌وه به دوای ئێوه‌دا ده‌گه‌ڕێم…كۆڵانه‌كان …هه‌مووی گه‌ڕام كه‌چی ئێوه‌ش لێره‌دان..ئه‌وه خه‌ریكی چین؟
ئاری:خه‌ریكی چی بین؟
سۆران:دارا و باوان و هاوڕێكانی تریان هاتوون ئامۆژگاریم بكه‌ن.
دیاری:هی كێ؟
ئاری:هی من.
دیاری :به راستته.
ئاری:نه‌خێر به چه‌پمه….ئه‌ره‌وه‌ڵا به نیازن بچمه‌وه بۆ قوتابخانه.
دیاری:پێت بوتنایه قوتابخانه هه‌ر بۆ ئێوه باشه ده‌ڵێی بولبولن ،مامۆستا چی وت ده‌یڵێنه‌وه.
سۆران:دیاری منیش پێش تۆ هاتم تۆ وه‌ره پێشه‌وه بزانم چه‌ند جگه‌ره‌ت پێیه؟
دیاری:خه‌مت نه‌بێت به‌شی تا ئێواره‌م پێیه.ئه‌وه ئاری دارلاستیكه‌كه‌ی پێیه؟
ئاری:به‌ڵێ پێمه و گوێ بگره چۆن گۆرانی یه‌كم بۆ داناوه.
ئه‌م دارلاستیكی من……بۆ چۆله‌كه…….
((ئازاد به‌ره‌و رویان دێت))
ئازاد:تو خوا ئه‌وه گۆرانی یه….خه‌ڵكی خه‌ریكی خوێندنه‌وه و كۆششكردنن…گۆرانی بۆ گوڵ و په‌پووله و ماسی و خاك و نیشتمان ده‌ڵێن….تۆش تازه هاتووی ئه‌م كاره ده‌كه‌یت و گۆرانی به باڵای دارلاستیكدا ده‌ڵێی.
ئاری:بۆ؟چی یه ؟به دڵت نی یه؟
ئازاد:چیم به دڵ بێت!دارلاستیك …ئه‌ی ئه‌وه چی یه به ده‌ستته‌وه…جگه‌ره‌یه؟
دیاری:به‌ڵێ…خاڵه….جگه‌ره‌یه…..بۆ تۆش لێمان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ی.
سۆران:به‌ڵێ…به‌ڵێ..جگه‌ره‌یه..بۆ نایبینیت؟
ئازاد:با ده‌یبینم چاكی ده‌بینم.
ئاری:جا كه جه‌نابت ده‌یبینی بۆچی ده‌پرسی ئه‌وه چی یه به ده‌ستتانه‌وه.
ئازاد:به داخه‌وه من حه‌زم ده‌كرد له جیاتی ئه‌و دارلاستیك و جگه‌ره‌یه شتێكی به سوود به ده‌ستتانه‌وه بووایه
ئاری):به پێكه‌نینه‌وه ) شتی به‌سوود!
ئازاد:به‌ڵێ شتی به‌سوود ….تو خوا حه‌یف نی یه ئه‌و په‌نجه ناسكانه‌تان…..ئه‌و لێوانه‌تان..سی یه‌كانتان به جگه‌ره ره‌ش و بۆندار بكه‌ن؟
( ڤانیا و باوان و كاڵێ و دارا و چه‌ند هاوڕێ یه‌كی تریان ده‌رده‌كه‌ون)
ڤانیا:ئازاد راست ده‌كات پێویسته په‌نجه‌كانمان به شتی جوانه‌وه ماندوو بكه‌ین.
نیگا:به‌ڵێ پێویسته ئێمه‌ی منداڵ…په‌نجه‌كانمان ….تواناكانمان ..بیركردنه‌وه‌مان به شتی جوان و به‌كه‌ڵكه‌وه خه‌ریك بكه‌ین.
باوان:به‌ڵێ له هه‌مووی گرنگتر پێویسته كاته‌كانمان به فیڕۆ نه‌ده‌ین.
كۆرس:
به نرخ و پــــــیرۆزه كـــات
نابێت به فـــــــیڕۆی بده‌یـن
ده‌بێت بۆ كاته‌كـــــانمــــــان
به‌رنامه دروست بكــــــــه‌ین
سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌ســـــه‌یه
بۆ گشــــــت كاته‌كانی خــۆی
بــــــه وریایی و زانــــــایی
به‌رنامـــــــه‌ی داناوه بـــــۆی
به رۆژانــــــــــــه دایناوه
كـــات بۆ یاری و بۆ وه‌رزش
بۆ خه‌و و خـــواردن و كــــار
بۆ خوێندنه‌وه و كــــۆشــش
كات بۆ خـــولیا و ئاره‌زووی
بۆ ســـــــه‌ردان و بۆ گه‌ڕان
بۆ پشـــــوو حـــــــه‌وانه‌وه
بۆ دیداری هـــــــــــاوڕێیان
سۆران:به خوا هه‌ر ئێوه‌مان مابوو ئامۆژگاریمان بكه‌ن .
نیگا:نه هاتووین ئامۆژگاریتان بكه‌ین.
ئاری:ئه‌ی بۆچی هاتوون؟
نیگا: هاتووین پێتان بڵێین ته‌نها خوێندن رێگا چاره‌یه بۆ ده‌رباز بوون له گشت كارێكی زه‌ره‌رمه‌ند.
كاڵێ:به‌ڵێ هاتووین پێتان بڵێین دارلاستیك و جگه‌ره و كۆڵانه‌كان..
دواتان ده‌خات له گه‌یشتن به ئاواته‌كانتان .
ئازاد:هاتووین پێتان بڵێین قوتابخانه ته‌نها هۆیه‌كه كه هه‌مووان به‌ره‌و ئاسۆی گه‌ش و به‌ختیاری ده‌بات.
ئاری:ئه‌وه چی یه؟ده‌ڵێی ده‌رسمان داده‌ده‌ن.
ڤانیا:ئه‌مانه راستین پێویسته بیزانن.
ئازاد:ئێوه راست ده‌كه‌ن هاوڕێیان ئه‌مانه راستین..ئێمه‌ی منداڵ له قوتابخانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیاری و خوێندنه‌وه و نووسین فێر ده‌بین تواناكانیشمان له رێی مامۆستا دڵسۆزه‌كانمانه‌وه گه‌شه ده‌كه‌ن.
دارا:به‌ڵێ ئێستا پێویسته په‌نجه ناسكه‌كانمان په‌ڕه‌ی گۆڤاری ره‌نگاوڕه‌نگی منداڵانی به هێمنی پێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه .
ئازاد:بۆ ئه‌وه باشه ئه‌و په‌نجانه‌مان له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ر ده‌ست به پیته‌كاندا بنێین و هۆنراوه و چیرۆكی خۆشی پێ بنووسین.
باوان:به‌ڵێ بۆ لێدانی كه‌مان و عود و پیانۆ باشه تا خۆشترین ئاوازی پێ ده‌ربهێنین و سروودی ئاشتی و خۆشی له‌سه‌رشانۆی ژیان پێ لێبده‌ین.
سۆران:ئاری…..دیاری…ئه‌م براده‌رانه یاری یه‌كه‌یان ناخۆش كرد تازه با بڕۆین.
كاڵێ:یاری چی ؟ئێمه به راستی قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ؟
دارا:ئه‌مه چه‌ند رۆژێكه ئێوه نایه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه هه‌رسێكتان نیازی چیتانه؟
ئاری:بۆ تۆ چیت؟
دارا:من هاوڕێ و هاوپۆلتانم دڵسۆوتانم ده‌زانم به‌رده‌وام بوونتان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌تان دوارۆژتان ده‌خاته مه‌ترسی یه‌وه .
ڤانیا:دارا راست ده‌كات ئێمه هاوپۆلتانین و حه‌ز ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه و خوێندن.
سۆران:جا ئه‌وه پێنج رۆژه من نه‌هاتوومه‌وه ماڵه‌وه‌شمان نازانن.
دیاری:منیش ئه‌وه هه‌فته‌یه‌كه …نه‌شم هێشتووه باوكم بزانێت.
باوان:ده‌زانین نا‌وێرن له ماڵه‌وه باسی بكه‌ن.
ئازاد:به‌ڵێ نا‌وێرن باسی بكه‌ن چونكه ئێستا ئێوه كوڕی كۆڵانه‌كانن.خۆ ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ینێ ماڵه‌وه‌تان هه‌ر ده‌یزانن.
ئاری:ئاگاتان له خۆتان بێت من رازی نابم به‌و قسانه و هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌م.
باوان:جارێ له‌گه‌ڵ دیاری و سۆرانمانه ،با لای ئه‌وان وه‌ڵام وه‌ربگرین ،ئه‌وسا قسه‌ش له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌ین.
ئاری:چووزانم؟
كاڵێ:ئه‌گه‌ر به‌ڵێن بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندن ئێمه ده‌توانین لای مامۆستاكان و به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌تان باس بكه‌ین .
ئاری:ئه‌وه خۆ كردیان به راست،من مانگێكه خه‌ریكم تا ئه‌و دووانه‌م رازی كرد كه واز له خوێندن بهێنن،كه‌چی ئه‌مان ده‌یانه‌وێت به ئاسانی په‌شیمانیان بكه‌نه‌وه.
دیاری:ئاری ئه‌مان دڵسۆزن ،ئه‌مان راست ده‌كه‌ن من ئه‌م ماوه‌یه كه نه چوومه‌توه بۆ قوتابخانه ….هه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دابووم تۆزێك پێده‌كه‌نم ،هه‌ر چوومه ماڵه‌وه زۆر بێتاقه‌تم.
سۆران:ئه‌ی من بۆ ناڵێی شه‌ویش خه‌وم لێ ناكه‌وێت،چونكه ده‌زانم كه خوێندن كارێكی هێنده به سووده بۆ مرۆڤ یه‌ڵام نازانم چۆن به قسه‌كانی ئاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تام.
كاڵێ:ئه‌گه‌ر دانتان به هه‌ڵه‌كانتاندا نا و جارێكی تر دووباره‌تان نه‌كرده‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن،ئێمه‌ش هاوكاریتان ده‌كه‌ین.
دیاری و سۆران:هاوڕێیان ئێمه له ئێستاوه بڕیار ده‌ده‌ین كه جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كه‌ینه‌وه سوپاسی دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین.
ئازاد:سوپاسی ناوێ،هاوڕێیان ئێمه به ئه‌ركی سه‌رشانمانی ده‌زانین.
نیگا:ئێمه سوپاسی ئێوه ده‌كه‌ین كه ئێمه‌تان به دڵسۆزی خۆتان زانی و په‌شیمان بوونه‌وه.
باوان:ئێمه هاوڕێین پێویسته ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد كه ئه‌وی ترمان پێی وتین،به سنگ فراوانی وه‌ریبگرین .
(له‌م كاته‌دا كه ئه‌مان ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن ئاری له گۆشه‌یه‌كه‌وه وه‌ستاوه و بیر ده‌كاته‌وه)
ئاری:باشه من و ئه‌وان چ جیاوازی یه‌كمان هه‌یه ؟بۆچی ئه‌وان ئافه‌رین و زۆر باشه وه‌ربگرن و منیش به‌م چه‌شنه بم..ده‌زانم مامۆستاكان رۆژانه ئامۆژگاریم ده‌كه‌ن به ته‌نها به‌ڵام من به گوێم نه‌كردوون…ئه‌ی باوكم…ئه‌ی دایكم…خوشك و براكانم..هه‌ر هه‌موویانم ئازار داوه له رویان نایه‌ت بێن بۆ قوتابخانه پرسیارم لێ بكه‌ن با خۆم بگۆڕم چی تیایه…ئه‌وه سۆران و دیاری هه‌ر زوو به‌ڵێنیان دا كه بگۆڕێن ….با منیش له ئێستاوه ده‌ست پێ بكه‌م .
(به‌ره‌و لای هاوڕێكانی ده‌ڕوات)
ئه‌وه دارلاستیكه‌كه‌م له‌ت و په‌ت ده‌كه‌م و په‌شیمان ده‌بمه‌وه…چونكه به بێ هاوڕێ ناتوانم بژیم.
ئاری:هاوڕێیان داوای لێبوردن ده‌كه‌م …تا ئێستا من هه‌ڵه بووم
ئازاد:هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵه ده‌كات له ژیاندا ..به‌ڵام ئازا و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه زوو هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی بكات و په‌شیمان ببێته‌وه و به‌رده‌وام نه‌بێت له سه‌ری.
دارا:ئێمه زۆر جاری تر پێمان وتوون به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وامان به‌باش زانی هه‌موومان پێكه‌وه باس له‌و هه‌ڵانه بكه‌ین.
ئاری:من سوپاستان ده‌كه‌م كه به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر دڵسۆزی خۆتان به‌رده‌وام بوون ،هه‌رچه‌نده من هه‌ندێك جار به قسه‌ی ناخۆش وه‌ڵامم داونه‌وه.
نیگا:ئێمه چونكه ئامانجمان راستكردنه‌وه و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئێوه بووه،گوێمان نه‌داوه‌ته ئه‌وانه.
ڤانیا:راست ده‌كات ئه‌وانه كۆتایی دێت و بیر ده‌چنه‌وه.
باوان:به‌ڵام به‌رده‌وام بوونتان له‌سه‌ر هه‌ڵه مه‌ترسی یه.
ئاری:من ئه‌مجاره‌ش سوپاستان ده‌كه‌م هاوڕێ دڵسۆزه‌كانم،خۆزگه هه‌موو هاوڕێ یه‌ك وه‌كو ئێوه بوایه.
((((له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه)))))
ئازاد:باشه بۆچی ده‌ست نه‌كه‌ین به پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌م باخچه‌یه چونكه پاك و خاوێنی كارێكی تا بڵێی جوان و باشه.
دارا:ئه‌ی بۆچی سرووده‌كه‌ی ئه‌و رۆژه نه‌ڵێین كه مامۆستا له‌سه‌ر خاوێنی بۆی نووسین…بۆچی نه‌یڵێین و له‌گه‌ڵیدا ده‌ست بكه‌ین به كاره‌كه‌شمان.
ڤانیا:به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وتنی دا ئاری و سۆران و دیاری له‌به‌ری بكه‌ن.
سۆران:به‌خوا ئه‌وه شتێكی باشه.
دیاری:منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م.
ئاری:ئه‌ی من بۆ ناڵێن.
كۆرس:
چه‌نده خــــۆشه خاوێنی
له گــــشت لایه‌ك بنوێنی
له‌مـــــــاڵا و قـــوتابخانه
له‌و شـــــه‌قـــــام و كۆڵانه
كــــــه‌پسكیتێكت پاكــكرد
كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌ســــت وبرد
زۆر چــالاك وگـــورج وگۆڵا
بیبه بیكــــــه سه‌تڵی خۆڵا
كـــــه‌ســـێكت دی له‌ڕێدا
كـــــــــاغه‌زێكی فـــڕێدا
تۆ پێی بڵێ‌َََ هـــــــــه‌ڵه‌یه
چونكه جێگای خۆی هـــه‌یه
بیبه بیكه جێگای خـــــــۆی
تۆ ڕێ نیشانده‌ر به بــــۆی
ئیتر ئه‌ویش له‌ســـه‌ر خــۆ
به‌رپرسیار ده‌بێ وه‌ك تـۆ
چونكه هه‌موو به‌ر پرســین
ژینگــــــــه‌مـــان بپارێزین
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک