شيعر بۆ مناڵان... ڕاستگۆیی



ئەو کەسەی کە ڕاستگۆ بێ
بـێ فـــێــڵ و  بــێ درۆ بێ

بێـگـومان ڕەوشت جـوانـە
خـۆشـەویستی هـەمووانـە

هــــەردەم ڕێــزی گـیــراوە
نــاڵــێـــن بــــڕۆ بـــەو لاوە

بـانـگـی دەکــەن بـــە ئازیز
لێـی تـووڕە نـابــن هـەرگیز

گـوێ دەگـرن لـەبــۆ قسەی
سوود وەردەگرن لـە وتەی

دەزانـــــن ڕاســتــی بـێــژە
بـــۆیـــە هــێنـدە بــەڕێــزە

شیعری : ڕۆستەم خامۆش / هەولێر
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک