زه‌نگ
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كورتهێنانی بودجه‌ی 2018ی عیراق یه‌كێك له‌پێشنیازه‌كان زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایله له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ڕونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، ئاشكراشیده‌كات، پێده‌چێت یه‌كێك له‌ڕێگه‌كان كه‌حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات، زیادكردنی ئه‌و نرخه‌بێت كه وه‌ك دانانی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، له‌پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2018دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت كورتهێنانێكی زۆر به‌دیبكرێت و حكومه‌تیش ده‌بێت چه‌ند ڕێوشوێنێكی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌رو چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات.
وتیشی:"یه‌كێك له‌و پێشنیازانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانه‌كه زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایله له‌سه‌ر هاوڵاتیان".
هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و نرخه له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادكرا، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ پێشنیازێك نه‌كراوه كه نرخی كارتی مۆبایل هاوشێوه‌ی پێشتر كه‌مبكرێته‌وه.
به‌وته‌ی عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، كاتێك نرخی كارتی مۆبایل گرانده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه پاره‌یه نادرێته كۆمپانیاكانی بواری مۆبایل، به‌ڵكو وه‌ك باج له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت و بۆ داهاتی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشنیازنه‌كراوه ئه‌و نرخه‌كه كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵكو پێشنیازه‌كان به‌و ئاراسته‌یه له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراقدا زیادبكرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک