شيعر بۆ مناڵان... ڕۆژی جیهانی کچان



ئەمـڕۆ یــازدەی ئۆکتـۆبـەرە
دڵــم زۆر .. زۆر بەختـەوەرە

ئــەمـڕۆ جیـــهــانــی کچانـە
لـە لای مـن ڕۆژێـکی جوانـە

ئەمـڕۆ شادم ، مـن ئاسودەم
لــەم یـادەدا لێو بـە خەندەم

چـونـکـە کچم ، گوڵی ژیانـم
ئـۆقـرە بەخشی دڵ و گیانـم

وەک پەپـوولەی باخی ژینـم
لــــە نێـو مـاڵـی پــڕ ئـەڤینـم

لـــە ئــامێــزی بـــابـــەو دایـە
مـن هـەر خۆشیم لــە دڵدایـە

✏ڕۆستەم خامۆش - هەولێر ۲٠۱۷/۱٠/۱۱
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک