ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى ده‌ست له‌ كارده‌كێشێته‌وه‌


زه‌نگ

بڕیارە پاش كەمێكی تر مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاوبكاتەوەو بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس لەو پەیامەدا دەستلەكاردەكێشێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، مەسعود بارزانی بەم نزیكانە بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم رادەگەیەنێت، كە دوو ساڵە بەفەرمی وادەكەی تەواو بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسعود بارزانی دوای دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم، هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی دەداتە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەوەش تا كاتی هەڵبژاردنی داهاتوو.

بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێم، بارزانی سەرۆكی هەرێم لەكاتی بوونی خۆی لەپۆستەكەی، دەتوانێت دەست لەكاربكێشێتەوەو دەسەڵاتەكانی رادەستی سەرۆكی حكومەت بكات، بەڵام لەكاتی نەخۆشی، یان مردن، یان نەبوونی بە هەر هۆكارێك ناتوانێت ئەوە بكات.

 بارزانی بەراوێژ ئەو بڕیاری داوەو بۆچوونێكیش هەبووە، كە پۆستی سەرۆكی هەرێم رادەستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە لەسەر ئەو پۆستە بڕیاری یەكەمی داوە.

مەسعود بارزانی لەساڵی 2015وە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لایە، كە لە ساڵی 2013 وادەی سەرۆكایەتییەكەی تەواو بوو، پەرلەمان دوو ساڵی بۆ درێژكردەوە، دواتر لەساڵی 2015 بەراوێژی ئەنجوومەنی شورای هەرێم لەپۆستەكەی مایەوە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە دەستلەكاركێشانەوەكەی پەیوەندی بەپرسی ریفراندۆم‌و ئەو كاردانەوانە هەیە، لەسەر ئەو پرسە لەم چەند رۆژی رابردوو دروستبووە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک