شوان قەڵادزەیی گیانی لە دەستدا


زەنگ

ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا.

شوان قەڵادزەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، دوێنێ دوو شەممە لە ڕێگای كەركوك- هەولێر بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە كیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەی پزیشكەكان لە نەخۆشخانە 72 كاتژمێریان بۆ ناوبراو دانا، ئەمڕۆ سێ شەممە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كیانی لە دەستدا.

بە ناوی ستافی تۆڕی هەواڵی زەنگ، پرسە و سەرەخۆی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەكەین و لە خودا داواكارین بە بەهشتی بەرینی شاد بكات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک