فازيل ميرانى: هه‌ولێر شارێكى عێراقيه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كه‌م



زه‌نگ

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، جوڵەپێکردنی هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی پێشتر بووە لەگەڵ بەغدا، ده‌شڵێت، هه‌ولێر شارێكى عێراقيه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كه‌م.

میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حەدەس دەڵێت "لە ئێستادا هەولێر شارێکی عێراقییە هاوشێوەی سەماوە و ناسرییە و شتێک نییە بەناوی ئەوەی چی عێراقییە و چی عێراقی نییە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا لە یەک وڵاتدان و پەیوەندیی هاوبەشیان لە ڕابردوو و ئێستادا هەیە و وتیشی "من شانازی بە عێراقیبوونی خۆمەوە دەکەم هەتاوەکو کوردستان سەربەخۆ دەبێت".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک