زەنگ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای كرد، هەر لە سەرەتاوە پارە هەبووە و پارتی نەیداوە، وه‌ك سزايه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتيان.
ڕەفعەت عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند: "هیچ كێشەیەكی نەبوونی پارە نییە و پارەی باش هەیە، بەڵام پارتی ئەو پارەیە نادات وه‌ك مووچه به فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌ش وه‌ك سزايه‌كه به‌سه‌ر هاوڵاتيان".
قسەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كاتێكدایە، ماوەی دوو ساڵە نیو مووچە دەدرێتە فەرمانبەرانی كوردستان و لەگەڵ دواكەوتنی ئەو نیو موچەیەش، تا ئێستا دیار نییە كەی مووچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک