زه‌نگ
سبه‌ينێ چوار شه‌ممه، 1ى 11ى 2017، مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ و هاوڵاتيان و مامۆستايانى زانكۆ و خوێندكارانى زانكۆ له سنورى پارێزگاى سلێمانى گه‌وره‌ترين خۆپيشاندان و ڕێپێوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن و ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نيو مووچه‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران له كاتى خۆي‌دا دابه‌ش ناكات، هاوكات هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى دارايى نه‌ماوه، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان بێ هيوابوون له پێدانى نيو مووچه له كاتى خۆي‌دا و بڕياريانداوه كۆتايى به ده‌وام و وانه وتنه‌وه بهێنن.
سبه‌ينێ له ئاپۆڕايه‌كى جه‌ماوه‌رى فراوان فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان و هاوڵاتيان به ته‌واوى چين و توێژه جياوازه‌كانه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسان كۆتايى به كارى سياسى خۆيان بهێنن، چونكه فه‌شه‌ليان هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات.
هاوكات به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى داوا له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌كرێت گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌ست پێبكات بۆ دابينكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و نامه‌يه‌كيش ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداد ده‌كرێت و داواى هاوكارى و به ده‌مه‌چوون ده‌كه‌ن.
هاوكات، هه‌ر سبه‌ينێ بڕيارى بايكۆت ده‌وام و هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌شێوه‌يه‌كى ئيجابى داواكاريه‌كانى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕاگه‌ياندنه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كردنى داواكاريييه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
زه‌نگ ئه‌وه‌شى زانييوه، حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له خۆپيشاندان و ڕێپێوانى جه‌ماوه‌رى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان و هاوڵاتيان بگرێ، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان له بايكۆت خاو بكه‌نه‌وه، هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردووه تا له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست بكات به دابه‌شكردنى نيو مووچه‌ى مانگى هه‌شت.
هاوكات هه‌ر دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار ترسيان لێ نيشتووه و ده‌يانه‌ويت به هه‌ر جۆرێك بێت، ڕێگه له ڕێپێوانى جه‌ماوه‌رى بگرن و ترسيان هه‌يه كه ئه‌و ڕێپێوانه ته‌قينه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى هاوڵاتيان بێت ڕاپه‌ڕينى هاوڵاتيان دژى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بێت، بۆيه زۆر به به‌رنامه داڕێژراو هه‌وڵى كپكردنى خۆپيشاندانه‌كان ده‌درێت و هێزه ئه‌منييه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشيووه.
له برى پارێزگارى سلێمانيش ئه‌وه‌ى دوپاتكرده‌وه سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى سلێمانى ڕێككه‌وتون كه پشێوى و خۆپيشاندان نه‌كرێت.
له برى پارێزگارى سلێمانيش ئه‌وه‌ى دوپاتكرده‌وه سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى سلێمانى ڕێككه‌وتون كه پشێوى و خۆپيشاندان نه‌كرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک