نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی دە دیاریكرا


زەنگ

نرخی هەر سەعاتێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی 10 ( تشرینی یەكەم ) 45 چل و پێنج دینار دەبێت هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی 11 ( تشرینی دووەم ) دیاریكرا. 

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ 2017.10.31، لیژنەی دیاریكردنی نرخی سەعاتی ئیش پێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، لە كۆبوونەوەی مانگانەی خۆیدا، لەسەر بنەمای سەعاتی ئیش پێكردنی مۆلیدەكان و نرخی گازوایل نرخی سەعاتی ئیش پێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی بە 45 چل و پێنج دینار بۆ مانگی  10( تشرینی یەكەم) دیاریكرد.

لە دوای كۆبوونەوەكەش سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەنێوان كاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆوە بۆ 1ی شەو دەبێت هەركات كارەبای نیشتمانی كوژایەوە كار بە مۆلیدەكان بكەنو نابێت 15 خولەك زیاتر دوا بكەوێت.

دەربارەی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی تشرینی یەكەم، سیروان محمد وتی: بڕی پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلیەكان لەنێوان 2.750 بۆ3.000  هەزار دینارە، كە نرخەكەی بەپێی سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان دیاریكراوە و لە گەرەكەكاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان 60 - 70 كاتژمێرە، واتە نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک