زەنگ
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، مامۆستایانی سەر بە پەروەدەی پێنجوێن، دەستیان بە بایكۆت كرد و نەچونە هۆڵەكانی وانە وتنەوە.
مامۆستایانی سنوری پەروەردەی پێنجوێن ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەوان ناتوانن بەو دۆخەی ئێستا بەردەوام بن و حكومەتیش خەمساردبێت لە بەرامبەر داواكاری و مووچەكانیان.
بۆیە بڕیاریانداوە دەست بە بایكۆت بكەن و نەچنە هۆڵەكانی وانە وتنەوە.
بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داهاتوو خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان دەست پێ بكات، ئەگەرچی بە ڕای هەندێ مامۆستا بایكۆت لەو دۆخەی ئێستا باش نییە و هیچ كەس و لایەنێك نییە گوێیان بۆ بگرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک