مـیـــاو مـیـــاو پـشــــیــلــەم
چـاوزەردی گـوێ کـەڕیــلــەم
بــەرمــاوخــۆری نێـو مــاڵــم
کــایـــە و گــەمـــەی منــاڵــم
ڕازیـم بـەکـەوچکـە مــاســێ
دەکـــەم چـنــگــە پڵـمــاســێ
بـەشــــەر بـــۆ هێـنــدە زاڵــی
ســەرچــــاوەی دەرد و تـاڵــی
بـۆچـت کــردم دەستـە مـــــۆ
کێ بـێ ڕوحمـە وەکـوو تـــــۆ
لێـم مـەدەن دایک و خوشکان
کـتــکــم ڕاودەنـێـــم مشـــکان
مـیـــاو مـیــــاو پــشــــیـــلــــە
دەستەمــۆ بــوونیـش دیــلــــە
شیعری : سەلاح نیساری / بۆکان
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک