زه‌نگ
به‌پێى ئه‌و زانياريه تايبه‌تانه‌ى به زه‌نگ دراون، سبه‌ينێ يه‌ك شه‌ممه، مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌وامى ئاسايى ده‌كه‌ن و ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ش گه‌وره‌ترين خۆپيشاندان ده‌ست پێده‌كات له سلێمانى كه سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه.
مانگێك پێش ئێستا، مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ڕيكخستوو كۆمه‌ڵێك مه‌رج و داواكاريان بۆ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌رزكرده‌وه و داوايان كرد تا سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ بكرێن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به مانگرتن و بايكۆت ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچى تا ئێستا داواكارييه‌كانى مامۆستايان هيچ گفتوگۆيه‌كى له‌سه‌ر نه‌كراوه و جێبه‌جێش نه‌كراوه، هاوكات مووچه‌ى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵيش دواكه‌وتووه و مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانيش هێنده‌ى ديكه نا‌ئومێد بوون.
به‌پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى له مامۆستايانه‌وه به زه‌نگ دراوه، سبه‌ينێ يه‌ك شه‌ممه ده‌وام ده‌كرێت، هاوكات ئاماده‌كارى كراوه بۆ ڕۆژى 1ى 11 كه ده‌كاته ڕۆژى چوار شه‌ممه كه تێيدا مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى به هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت له سنوره‌كه گه‌وره‌ترين خۆپيشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بايكۆتى ده‌واميش ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌روه‌رده‌ى پێنجوێن بايكۆتى ده‌وامى ڕاگه‌ياند.
تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نيو مووچه‌ى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵى دابه‌ش نه‌كردووه و هيچ ئاسۆيه‌كيش بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ئارا نييه، له كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان له مانگى 11 نزيك ده‌بنه‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک