زەنگ
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو، جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوای كرد، وتەبێژی یەكێتی كاتی گەڕانەوەی تەرمی تاڵەبانی دیاری كرد.
سەعدی پیرە، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی، تەرمی جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و هەر ئەو ڕۆژە بە خاك دەسپێردرێت.
دوێنێ سێ شەممە، دوای 5 ساڵ لە نەخۆشكەوتنی، مام جەلال لە تەمەنی 84 ساڵیدا و لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
به‌پێى هه‌ندێ زانيارى، پێده‌چێت، ته‌رمى تاڵه‌بانى له ده‌باشان به خاك بسپێردرێت.
به‌پێى هه‌ندێ زانيارى، پێده‌چێت، ته‌رمى تاڵه‌بانى له ده‌باشان به خاك بسپێردرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک