شيعر بۆ مناڵان... شاری هەولێر


شــاری هەولێرم جوانە
پایتــەختی کوردستانە

شـــــاری رازاوەو خـــۆشە
گشت خەڵک بۆی پەرۆشە

شــــاری جوان و دڵگیرە
مـــەڵبــەنــدی رۆشنبیرە

شـــــاری قەڵاومنارە
لـــە جیهاندا دیـــارە

شـــاری زێدی باپیران
خۆشەویستی لەدڵان

شاری هەولێرنازداری 
پرلە گـوڵ و گوڵزاری

شــاری هەولێری ئازیز
تۆلەیادناکەین هەرگیز

اسما‌ء خالید
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک